ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤێنتۆس رازییە دەستبەرداری ئادریان رابیۆ ببێت

یاریگا
ئادریان رابیۆ، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و هەردوو یانەش رێکەوتوون لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە، تەنها بەربەستیش دایکی یاریزانەکەیە.

ماڵپەری مانچێستەر ئێڤنینگ نیوز ئاشکرای دەکات، هەردوو یانە ئیتاڵیەکە و یانە ئینگلیزیەکە لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکە بۆ پرێمەرلیگ رێککەوتوون، بەڵام ڤێرۆنیک رابیۆ دایکی ئەو یاریزانە کە دەکاتە بەرێوەبەری کارەکانی، دژی ئەو گواستنەوەیە و ئامادەنیە رێگە بە کوڕەکەی بدات یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە باسی لە هۆکارەکەش کردووە و بڵاویکردووەتەوە، پێشتریش لە ساڵی 2014 مان یونایتد هەوڵی گواستنەوەی رابیۆی داوە، بەڵام ئەو کاتیش بەهۆی بەشداری نەکردنی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ، گواستنەوەکە سەری نەگرت و ئێستاش بە هەمان شێوە خەریکە پرۆژەکە شکست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button