خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا کێشە بۆ دی یۆنگ دروست دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەبیانۆی ئەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستی فرانک دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەکەیان لە ساڵی 2020 نایاساییە بووە، دەیانەوێت سکاڵا لە دژی ئەو یاریزانەی خۆیان تۆمار بکەن.

دەیڤید ئۆرنستین رۆژنامەنوسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ماوەیەکە لە هەوڵی ئەوەدان ناوەڕاستکاری یانەکەیان رازی بکەن بەرامبەر ئەو ئۆفەرە 80 ملیۆن یۆرۆییەی مانچێستەر یونایتد پێشکەشیان کردووە، ریزەکانی یانەکەیان جێبێڵێت بۆ ئەوەی بتوانن بەو پارەیە کێشە داراییەکانیان چارەسەر بکەن، بەڵام ئەو یاریزانە بە بیانۆی گرێبەستە نوێیەکەی کە مووچەیەکی خەیاڵی وەردەگرێت، ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەنوسە ئینگلیزەکە باسی لەوەش کردووە، ئێستا کە دی یۆنگ رازی نیە یانەکەیان جێبێڵێت، کارگێری یانەی بارسێلۆنا بیانۆی بۆ دێنتەوە کە گوایە لە ساڵی 2020 بە شێوەیەکی نایاسایی گرێبەستەکەی نوێکراوەتەوە و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ گرێبەستی پێش ئەم سەردەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button