ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هیچ پەیوەندیەک لە نێوان بەپرسانی بارسێلۆنا و مێسی نیە

یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا لە وەرزی داهاتوو بڵابووەتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە کە بەرپرسانی بارسێلۆنا و خودی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کەسە نزیکەکانی ئەفسانەی پێشووی یانەکەیان، بەڵام ئەو دەنگۆیانە رەتدەکرێنەوە.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد و، لەگەڵ یەکێک لە کەسە نزیکەکانی یاریزانە ئارجێنتیناییەکەی یانەی پاریس سانجێرمان قسەی کرد، بەڵام ئەو کەسە هەموو دەنگۆکانی رەتکردەوە و گووتەیەتی هیچ کەسێک لە یانە کەتەلۆنیەکە تاوەکو ئەم ساتە پەیوەندی بە ئەوانەوە نەکردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت لە ساڵی 2023 لیۆنێل مێسی بگەڕێننەوە یانەکەیان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ ئەم ئامانجەیان نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button