ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن ئامادەنیە دەستبەرداری سانێ بێت

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئامادەنیە دەستبەرداری لێرۆی سانێ هێرشىەری یانەکەی بێت و، بەرپرسێکی ئەو یانەیە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە چوونی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد دەکەن.

حەسەن ساڵح حەمیدزیچ بەرێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانیەکە لە دیمانەکەیدا لەگەڵ SkySport90 لەبارەی دەنگۆکانی چوونی یاریزانی یانەکەیان بۆ یانە ئینگلیزیەکە دەڵێت ” ئەو دەنگۆیانە هەمووی دوورن لە راستی و سانێ بۆ ئێمە یاریزانێکی گرنگە و بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری بین ”.

بەرێوەبەرەکەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی ئەم بابەتە بۆ ئێمە داخراوە و بەهیچ شێوەیەک قسەی لەسەر ناکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button