ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لاپۆرتا گواستنەوەی یاریزانێکی دیکەی بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا کرد

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئاشکرای دەکات لەگەڵ مارکۆس ئالۆنسۆ بەرگریکاری بالی چەپی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەیشتونەتە رێکەوتن.

سەرۆکەکەی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا لەبارەی بەردەوامی چاڵاکیەکانی یانەکەیان لە گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرای دەکات، گرێبەستێکی دیکە واژۆ دەکەن و بەم زووانە بەرگریکارەکەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەگوازنەوە ریزەکانیان. لاپۆرتا لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە پەیوەندیەکی باشیان لەگەڵ مێسی و خانەوادەکەی هەیە، بەڵام باسی لە داهاتووی ئەو یاریزانە نەکرد.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند کاتی ئەوە هاتووە ئۆمتیتی و برایسوەیت یانەکەیان جێبێڵن.

بابەتی زیاتر

Back to top button