ئه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

داهاتووی ئامانجەکەی یانەکانی پرێمەرلیگ یەکلایی کرایەوە

یاریگا
بێنجامین سێسکۆ، هێرشبەری سلۆڤینی یانەی رێدبول سالزبورگی نەمسایی بووەتە ئامانجی یانەکانی مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول، بەڵام کارگێری یانەکەی ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هەردوو یانە ئینگلیزیەکە ماوەیەکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکەی یانە نەمساییەکە دەستپێکردووە، بەڵام یانەکەی ئامادەنیە تاوەکو ساڵی 2023 دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت.

سێسکۆ تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و، دوای ئاگادار کردنەوە لە گرنگی پێدانی یانەکانی پرێمەرلیگ، داوای لە یانەکەی کرد دەستبەرداری بن.

Back to top button