ئه‌ڵمانیائینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەڕانەوەی ڤێرنەر بۆ لایپزیگ تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە

Captain Korek

یاریگا-تیمۆ ڤێرنەر دەگەڕێتەوە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی و هەموو لایەنەکان گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

سەرەتا بڕیار وابوو، گەڕانەوەکە بە خواستن بێت بەڵام دواتر راگەیەندرا ڤێرنەر بەیەکجاری دەگەڕێتەوە ئەو یانەیەی کە بە جیهانی ناساند.  فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بازاڕی گواستنەوەش دەڵێت مانگێک زیاترە ڤێرنەر و لایپزیگ رێککەوتوون و تەنها رازی بوونی چێڵسی مابوو.

تا ئێستا نرخی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ لایپزیگ بە نهێنی ماوەتەوە. ڤێرنەر لە  ١٥٦ یاریدا بۆ لایپزیگ ٩٠ گۆڵی تۆمارکردبوو وە ٤٠ ئەسیستی هەبوو بەڵام لەگەڵ بلوز لە ٨٩ یاریدا تەنها ٢٣ گۆڵی تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button