ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس زۆر نزیکە لە فابیان رویز

یانەی پاریس سان جێرمان نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی دووهەم ناوەڕاستکار لە ماوەی هەفتەیەکدا.

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، ماوەیەکی کەمە گفتوگۆکان دەستی پێکردووە بەڵام زۆر بە خێرایی دەچنە پێش چونکە رویز تەنها یەک وەرزی لەگەڵ ناپۆلی ماوە و ئامادەش نیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە. لە بەرامبەردا پاریس ٢٥ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکردووە.

فابیان ناسنامەی ئیسپانییە و ساڵانێکە لە خولی ئیتاڵی یاری دەکات، وەرزی رابردووش لە ٣٢ یاریدا ٧ گۆڵ و چوار ئەسیستی هەبوو، بەڵام لە  یارییە دۆستانەکەی دوێنێی بەرامبەر ئیسپانیۆل بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە پێکهاتەی یانەکەدا نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button