ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كلیرمۆن

یاریگا-

كریستۆڤ گالتیێ فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كلیرمۆن بڵاوكردەوەz

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یەكەم یاری خۆیدا لە وەرزی نوێی خولی فەڕەنسی ڕووبەڕووی كلیرمۆن ببێتەوە.

لە لیستەكەدا كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانە فەڕەنسیەكە نابیندرێت بەهۆی پێكانەوە.

لە کاتێکدا ئەستێرەی بەڕازیلی، نەیمار جونیۆر و هاوڕێ ئەرجەنتینییەکەی، لیۆنێل مێسی لە پێشەنگی لیستەکەدان.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس:

گۆڵپارێزەکان: ناڤاس، دۆناروما، ریکۆ

هێڵی بەرگری: حەکیمی – کیمپێمبێ – رامۆس – مارکوینۆس – بێرنات – دیالۆ – نونۆ مێندیس – موکێلێ

هێڵی ناوەڕاست: ڤێراتی – پارێدێس – دانیلۆ پێرێرا – ڤیتینا – زەیری ئیمری – سارابیا

هێڵی پێشەوە: میسی – نەیمار – کالیمۆندۆ – ئێکیتیکی

بابەتی زیاتر

Back to top button