ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی: کوکورییا گوێزرایەوە بۆ چێڵسی
یانەی چێڵسی لەندەنی بەفەرمی گواستنەوەی مارک کوکورییای بەرگریکاری باڵی برایتۆن هەڤ ئەلبیۆنی راگەیاند.
هەرچەندە یانەی فرۆشیار پێشتر سەرجەم دەنگۆکانی رەتکردبووەوە بەڵام ئەمڕۆ بلوز هەواڵەکەی راگەیاند و وێنەی یاریزانەکەش بە درێسی یانە تازەکەیەوە بڵاوبووەوە.
گواستنەوەکە بەرامبەر بە ٦٢ ملیۆن پاوەند هاتۆتە ئەنجامدان، چێڵسی ٥٥ ملیۆن راستەوخۆ دەداتە برایتۆن لەگەڵ ٧ ملیۆنیش بەپێی ئاست و ئەنجام. گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ بلوز بۆ شەش ساڵە و تا هاوینی ٢٠٢٨ دەخایەنێت.