ئه‌وروپائینگلتەرا

كۆناتێ یەكەم یاری لیڤەر لەدەست دەدات

یاریگا-

ئیبراهیم كۆناتی به‌رگریكاری یانەی  لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی له‌ یاری یه‌كه‌می یانەكەی ناتوانێت ئامادە بێت.

ئیبراهیما كۆناتی به‌رگریكاری فه‌ڕه‌نسی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “ئینستاگرام” په‌یامێكی نووسیوه‌: به‌داخه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ یارییه‌كان دادەبڕێم ، به‌ڵام زۆر درێژ نییه‌ ، تەواوی هەوڵم دەدەم تا زوو بگەڕێمەوە و هاوكاری كوڕەكان بكەم.

لیڤەرپول لە پێگەی فەرمی خۆیدا پشتڕاستی کردەوە کە کۆناتی لە یەکەم یاری وەرزی 2022/2023ی خولی نایابی ئینگلتەرا بەرامبەر فولهام بەشداری ناکات، دوای ئەوەی لە یارییەکەی یەکشەممەی رابردوودا بەرامبەر ستراسبۆرگ تووشی پێکان بوو.

جێگای ئاماژەیە كۆناتی 29 یاری لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان ئەنجامداوە و 3 گۆڵی تۆماركردووە و یەك ئەسیستیشی كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button