ئه‌وروپائیتاڵیا

میلان لە یاریزانێكی پاریس نزیكدەبێتەوە

یاریگا-

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئیتاڵیا لە یاریزانێكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی نزیكدەبێتەوە.

تۆڕی RMCی فەرەنسی ئاشکرای کرد کە بەرگریکاری سەنیگالی، عەبدۆ دیالۆ، لە لیستی ئەو یاریزانانەدایە كە میلان دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری، وەک شوێنگرتنەوەی رۆیشتنی ئەلیسیۆ رۆمانۆلی بۆ لازیۆ لە گرێبەستێکی بێ بەرامبەردا.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام هێشتا میلان ئۆفەرێکی فەرمی پێشكەشنەكردووە بۆ گواستنەوەی دیالۆ ، کە جگە لە میلان یانەكانی دیكەش دەیانەوێت بیگوازنەوە.

هەروەها ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لە ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە کە یانە پاریسەکە 20 ملیۆن یۆرۆی وەك نرخی یاریزانەكە داناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button