ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فەرمی: كاسپەر شمایكڵ پەیوەندی بە نیسی فەڕەنسیەوە كرد

یاریگا-

كاسپەر شمایكڵی دانیمارکی و گۆڵپارێزی پێشووی یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی پەیوەندی بە یانەی نیسی فەڕەنسیەوە كرد.

یانەی نیس لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی گۆڵپارێزەكەیان بە یانەكەیانەوە ڕاگەیاند بە گرێبەستێك بۆ ماوەی سێ ساڵ.

یاریزانە دانیمارکییەکە دوای 11 ساڵ لە پۆشینی درێسی لیستەر سیتی یانە ئینگلیزیەکەی بەجێهێشت، لەو ماوەیەدا بەشداریی لە دەستکەوتە مێژووییەکە کرد کە بردنەوەی پریمەرلیگ بوو لە ساڵی 2016دا ، جگە لە بردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و قەڵغانی خێرخوازی لە ساڵی 2021.

بابەتی زیاتر

Back to top button