ئینگڵته‌راگرنگترین

تێن هاگ توڕەیە لە رۆناڵدۆ و یانەکەشی بەدرۆ دەخاتەوە

ئێریک تێن هاگ راهێنەری نوێی مانچێستەر یونایتد توڕەیە لە کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و چەند یاریزانێکی دیکە.

ئەستێرە مێژووییەکەی پۆرتوگال چاوی لە جێهێشتنی یونایتدە و درەنگ گەڕایەوە مەشقەکان، لە میانەی خۆئامادەکارییەکانیش بۆ وەرزی نوێ تەنها ٤٥ خولەک یاری کرد و پاشان راستەوخۆ یاریگای جێهێشت لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکە بەر لەوەی یارییەکە تەواوبێت.

ئەمڕۆ ئەو پرسە رووبەرووی تێن هاگ کرایەوە  وئەویش وتی “بەدڵنیاییەوە بە رەزامەندی من نەبووە و ئەوە قبوڵ ناکەم. ئێمە یەک تیمین و دەبێت تا کۆتایی بمێنیتەوە”.

ئەم لێدوانەی تێن هاگ لە کاتێکدایە، پێشتر مانچێستەریونایتد لێدوانی بۆ دەیلی مەیل دابوو، وە وتبوویان کێشەیان نیە لەگەڵ رۆیشتنی زوو وەختی یاریزانان.

هاوکات، بەگوێرەی میدیاکانی ئەمڕۆی ئینگلتەرا، ئەگەری ئەوە زۆرە رۆناڵدۆ لە یەکەم یاری وەرزی نوێ لەسەر کورسی یەدەگ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button