ئینگلتەراگرنگترین

چوونە سەر ئەژنۆی یاریزانان کەمکرایەوە

یاریگا-چیتر یاریزانانی پریمەرلیگ بەر لە هەموو یارییەک ناچنە سەر ئەژنۆ بۆ داکۆکیکردن لە بزوتنەوەی مافی رەش پێشتەکان.

بڕیارەکە لە میانەی کۆبوونەوەیەکی، کاپتنەکانی سەرجەم تیمە بەشداربووەکانی پریمەلیگ دراوە پاش راوێژکردن بە یاریزانەکان. لەبری ئەو هەڵوێستە، تەنها لە چەند یارییەکی دیاریکراودا یاریزانان و تەواوی ستافی یانەکە دەچنە سەر ئەژنۆ، هەروەها بەر لە یەکەم یاری و کۆتا یاری وەرز.

هۆکاری کەمکردنەوەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، ئەنجامدانی بەشێوەیەکی رۆتینی لە بەهاکەی کەم دەکاتەوە و کاریگەری نامێنێت.

چوونە سەر ئەژنۆ لە جیهاندا پاش کوشتنی جیۆرج فلۆیدی ئەمریکی هات لەلایەن پۆلیسەوە  لە مانگی پێنجی ٢٠٢٠، مردنی جیۆرج بووە هۆکارێک کە بەرگریکردن لە مافی رەش پێست و کەمە نەتەوایەتییەکان بگاتە لوتکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button