ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
ئامانجەکەی یۆڤی و ناپۆلی داوای رۆیشتن لە یانەکەی دەکات

یاریگا-جیاکۆمۆ راسپادۆری ئەستێرەی ساسۆلۆو، یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی دەیەوێت هاوینی ئەمساڵ رووبکاتە یانەیەکی گەورە.
هێرشبەرە ئیتاڵییەکە سەرەتا زیاتر مەیلی بەلای ناپۆلی دابوو، بەڵام دواتر یۆڤی هاتە نێو رکابەریی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە بەهۆی گەڕانەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ ئەتڵەتیکۆ مەدرید.
هەردوو یانە چاوەڕوانی ئەوەبوون، ئەو یاریزانە بەفەرمی یانەکەی ئاگاداربکاتەوە کە دەیەوێت بڕوات تاوەکو بتوانن گفتوگۆ لەگەڵ ساسۆلۆو بکەن، ئەمڕۆش بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ناوبراو داواکارییەکەی گەیاندووە.
ناپۆلی چاوی لەو یاریزانە بۆ جێگرتنەوەی درایس مێرتێنس، هەرچی یۆڤییە جگە لەو یاریزانە چەند بژاردەیەکی دیکەشی هەیە وەکو ئەنتۆنیۆ مارسیال و تیمۆ ڤێرنەر.