ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

كاڤانی لە یانەیەكی ئەڵمانی نزیكدەبێتەوە

یاریگا-

ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی تا ئێستا یانەی داهاتووی خۆی دیاری نەكردووە، دوای ڕۆیشتنی لە ڕیزەكانی مانچێستەر یۆنایتد دوا بە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی.

یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە دوای شوێنگرەوەیەكدا دەگەڕێت بۆ سیباستیان هالەر.

بەپێی رۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی، دۆرتمۆند کاڤانی دەخاتە لیستی بژاردەکانیەوە، بۆ پتەوكردنی هێڵی هێرشبەری یانەكەی لە سەرەتایی وەرزدا.

هانز یواكیم ڤاتسكە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی بروسیا دۆرتمۆند دووپاتیكردەوە پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان هێرشبەرێكی دیكە دەگوازنەوە ڕیزەكانیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button