ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

حەمیدزیچ وردەكاری دیدارەكەی لەگەڵ لیڤاندۆڤسكی ئاشكرا دەكات

یاریگا-

حەسەن سالح حەمیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دیمەنەکانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندیی و ئەستێرەی پێشووی یانەكەیان و ئێستای  یانەی بارسێلۆنا ئاشکرا کرد، لەکاتێکدا لە بارەگای یانە باڤاریەكە بوو.

یاریزانە پۆڵەندییەکە گەڕایەوە بۆ ماڵئاوایی لە هاوکارەکانی پێشووی و کارگێڕی یانەکەی ، سەرەڕای لێدوانەکانی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی کردبوویە سەر بەرپرسانی ئەو یانەیە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی “سکای”، حەمیدزیچ ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ماوەی 15 خولەک لە ئۆفیسەکەی لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی دانیشتووە و ووتی: گفتوگۆیەکی زۆر خۆش بوو، لەو ماوەیەدا هەموو شتێکمان بۆ ڕوون کردەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە دڵخۆشە بەم ماڵئاواییە، لە کۆتاییدا ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە کارێکی نایابی لەگەڵ بایرن میونشن کردووە، بۆ ئەمەش هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ژیانی وەرزشیدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button