ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسامۆندیال

پۆگبا دەیەوێت بەشداری مۆندیال بکات

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆی تووشی بووە، گومان دەکرێت لە مۆندیالی 2022ی قەتەر بێ بەش بێت.

کەمێک پێش ئێستا ماڵپەری RMC Sport بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی خانمە پیرەکە بەهۆی پێکانەکە قورسەکەی پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت و، بەم شێوەیە لە مۆندیالی داهاتوو بێ بەش دەبێت، بەڵام ئەو یاریزانە بڕیاریداوە نەشتەرگەری نەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری لە مۆندیالی قەتەر بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پۆگبا ئەگەر نەشتەرگەری بۆ نەکرێت، ئەو کات تەنها 5 هەفتە لە یاریگاکان دادەبرێت و دواتر دەگەرێتەوە، بەڵام چارەنوسی دەکەوێتە مەترسی و لەوانەیە پێکانەکەی قورستر ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button