ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: میلان جەنگی دی کیتیلەیری بردەوە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان سەرەنجام سەرکەوتوبوو لە گواستنەوەی  چارڵس دی کیتیلەیری ناوەڕاستکاری بەلجیکی.

چاڕڵس ناوەڕاستکارێکی لاوی ٢١ ساڵە و یاری بۆ کڵەب بروجی وڵاتەکەی دەکرد، لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە میلان لەگەڵ چەند یانەیەکی دیکەدا لە کێبڕکێ بوون بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی و تاوەکو ئەمڕۆ ئەو یاریزانە گەیشتە  میلانۆ بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان.

بەگوێرەی فرانس ٢٤، رۆسۆنێری ٣٥ ملیۆن یۆرۆی داوە لەپێناو بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە، بەوەش دەبێتە سێهەم گرێبەستی هاوینەی یانەکە لەدوای دیڤۆک ئۆریگی و یاسین عادلی.

یانە ئیتاڵییەکە ، یەکەم یاری وەرز لە ١٣ی ئەم مانگە ئەنجام دەدات بەرامبەر ئودێنسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button