ئه‌وروپا

پۆچەتینۆ: ئیمباپێ پاریس بەڕێوە نابات

یاریگا-

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە ڕۆشتنی لە ڕیزەكانی پاریس دەكات لە هاوینی ئەمساڵدا.

پۆچیتینۆ لە لێدوانەکانیدا کە رۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، وتی: پێموانییە کیلیان مباپێ پرۆژەی نوێ بۆ یانەکە دابنێت، ئەوە پەیوەستە بە ئیدارەی یانەکە و سەرۆکی یانەکە، ئەوان پڕۆژەی نوێی یانەكە دادەنێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاریس سانجێرمان هەموو هەوڵێکیدا بۆ ئەوەی کیلیان بمێنێتەوە، هەروەها منیش هاوڕام لەگەڵیاندا ، چونكە ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێی جیهان.

هەروەها ووتیشی: هەموو شتێک درەنگ کۆتایی هات لەگەڵ پاریس سانجێرمان، رۆژێک پێش ماوەی ئامادەکاری بكرێت بۆ وەرزی نوێ گرێبەستەکەمان هەڵوەشاندەوە، لەنێوان 3 بۆ 4ی تەمموز، هەروەها ئەستەمە بچمە یانەیەکی تر، چونکە هەموو پرۆژەکان داخراون، بۆیە ئێستا دەبێت خۆم لەگەڵ بارودۆخی نوێدا بگونجێنم و هەمیشە چاوەڕێی ئەوە بكەم كە دێتە ڕێم.

وە سەبارەت بە باشترین یاریزانی جیهان لە ئێستادا، ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە وتی: بۆ من میسی باشترینی جیهانە، هیچ گومانێک لەوەدا نییە، هەروەها ڕوونە کە مباپێ کاندیدە بۆ ئەم پلەیە لە داهاتوودا، هەروەها نەیمار هەیە کە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان بە ڕای من.

بابەتی زیاتر

Back to top button