ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فابرێگاس پەیوەندی بە یانەیەکی پلە دوو دەکات!

یاریگا
سێسک فابریگاس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی پێشووی یانەی مۆناکۆی فەرەنسا ئەمڕۆ گەیشتە ئیتاڵیا و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆمۆی ئەم وڵاتە واژۆ بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکە ئەمڕۆ گەیشتە وڵاتەکەیان و لەلایەن هاندەرانی یانە نوێیەکەی پێشوازی لێکرا و بڕیاریشە لە چەند کاتژمێری داهاتوو، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە نوێیەکەی تاوەکو ساڵی 2024 واژۆ بکات.

فابرێگاس ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مۆناکۆی فەرەنسا کۆتایی هات، بۆیە بڕیاریدا پەیوەندی بە یانە پلە سێ ئیتاڵیەکەوە بکات.

Back to top button