یاریگا-
یاریزانێكی دیكەی مانچێستەر یۆنایتد نزیکە لە جێهێشتنی ڕیزەكانی یانەكەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.
پۆل پۆگبا، خوان ماتا، جێسی لینگارد، ئیدینسۆن کاڤانی، ئەندرێاس پێرێرا، نێمانیا ماتیچ و دین هێندێرسۆن لە هاوینی ئەمساڵدا مانچستەر یونایتدیان بەجێهێشت.
فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: رەنگە ئەلێكس تێلێس لە چەند هەفتەی داهاتوودا مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت.
هەروەها نوسیویەتی: پۆرتۆ ئارەزووی گواستنەوەی تێلێس ناکات سەرەڕای دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ئەم دواییە، بەڵام یانەی سێڤیا یەکێکە لەو 3 یانەیەی کە چاودێری یاریزانە بەڕازیلیەكە دەکات.
مانچێستەر یونایتد ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ تایرێل مالاسیای هۆڵەندی واژۆ کرد، ئەمەش وایکرد شەیتانە سوورەکان 3 یاریزانیان لە باڵی بەرگری چەپدا هەبێت، هەربۆیە پێویستە یەکێکیان یانەكە جێبهێڵن.