ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

چێڵسی ئامادەیە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی دی یۆنگ

یاریگا-

ناوی فرانكی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە ڕۆشتن لە یانەكەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بەستراوەتەوە ، لەبەر ئەو موچە زۆرەی یاریزانەكە وەریدەگرێت.

بەپێی رۆژنامەی “سپۆرت”، یانەی چێڵسی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی ئۆفەرێك پێشكەش بە بارسا بكات، بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی دی یۆنگ.

وە ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئەورشی ئاشكرا كرد، کە تۆد بۆیلی، خاوەنی چێڵسی، لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا لە بارسێلۆنا بووە، بۆ ئەوەی بەشداری لە كۆبونەوەیەك بکات لەگەڵ سەرۆکی بلاوگرانا، خوان لاپۆرتا.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی بلوز پشتڕاستی كردەوە كە رێگە بە یاریزانەكانی، سیزار ئازپیلیكوێتا و ماركۆس ئەلۆنسۆ دەدات، ئەگەر رێككەوتنێكی دارایی هەبێت، پەیوەندی بە بارساوە بكەن، هەروەها داوای مۆڵەتی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ دی یۆنگ بەمەبەستی پەیوەندیكردنی بە چێڵسیەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button