ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید کار لەسەر گواستنەوەی رۆیز دەکات

یاریگا
فابین رۆیز، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی وڵاتەکەی و شاهانەکان لە ئێستاوە کار لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە ساڵی 2023 دەکەن.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانە ئیتاڵیەکە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی شاهانەکان و کارگێری ئەو یانەیە لە ئێستاوە دەیانەوێت کار لەسەر گواستنەوەی بکەن، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، هەرچەندە یانەکەی هەوڵ دەدات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، ریال مەدرید دەیەوێت ساڵی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، رۆیز بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

Back to top button