ئه‌وروپائیسپانیا

لیڤاندۆڤسكی باس لە ڕۆشتنەكەی لە بایرن دەكات

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی وهێرشبەری پێشووی یانەی بایرن میونشن و ئێستای یانەی بارسێلۆنا، هەندێک لە بەرپرسانی یانە باڤارییەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی درۆیان لەگەڵ کردووە سەبارەت بە ڕۆیشتنی لە هاوینی ئەمساڵدا.

لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ESPN وتی: “هەست دەکەم ئێستا لە شوێنی گونجاودام، بایرن میونشن هەوڵیدا شتێك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی پاساو بۆ فرۆشتنەکەم بهێنێتەوە،  ئەوەش زەحمەتە بۆ هاندەران ڕوونبكرێتەوە.

هەروەها ووتیشی: دەبێت ئەمە قبوڵ بکەم تەنانەت ئەگەر درۆیەکی زۆریش لەبارەی منەوە هەبێت، بەڵام لە کۆتاییدا دەزانم هاندەران تەنانەت لەم کاتەشدا هێشتا پشتگیریەكی زۆرم دەکەن.

بەردەوام بوو ووتی: هەندێک کەس ڕاست ناڵێن، بەڵكو شتێکی جیاواز دەڵێن، بۆ منیش هەمیشە گرنگ بووە ڕوون و ڕاستگۆ بم، ڕەنگە ئەمە بۆ هەندێک کەس کێشە بێت.

لە کۆتاییدا وتی: کاتێکی گونجاو بوو بۆ ئەوەی بایرن میونشن بەجێبهێڵم و گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ بکەم، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ یاریزان و ڕاهێنەرەکانی بایرن هەیە و بیری هەموویان دەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button