ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینزاگی: میلان شتێکی ناوازەی ئەنجامدا

یاریگا-

سیمۆن ئینزاگی،  راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دووپاتیكردەوە کە یانەكەی بەدوای تۆڵەكردنەوەوە نیە کە لە وەرزی رابردوودا روویدا دوای لەدەستدانی نازناوی خولەکە و بردنەوەی لە لایەن میلانەوە.

ئینزاگی لەبارەی هەوڵەکانی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە وەرزی داهاتوودا بۆ ماڵپەڕی DAZN ووتی: من ئەوە ناڵێم، بەڵام دەمانەوێت شتێکی باشتر بکەین.

هەروەها ووتیشی: وەرزی ڕابردوو وەرزێکی نایاب دەبوو ئەگەر سکودێتۆمان بە دوو خاڵ لەدەست نەدایە، ئەمساڵ هەوڵدەدەین بیبەینەوە، دەزانین ڕکابەرەکانمان هەمان شتیان دەوێت و زۆر باشتر بوون ، تیمێکی زۆر هەن کە پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە ، وە بەڕێوەبەرایەتییەکمان هەیە کە زۆر نزیکە لە ستافی تەکنیکی، ئەمەش زۆر باشە، هەموو ڕۆژێک پشتگیریمان دەکەن.

لە کۆتاییدا وتی: وەرزی ڕابردوو بینیمان، 4 جار ڕووبەڕووی میلان بووینەوە، جارێک بردمانەوە، جارێک لە ئێمەیان بردەوە، دوو یاری یەکسان بووین، ئەوەی میلان کردی شتێکی ناوازە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button