خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ یانەی داهاتووی خۆی دیاریکردووە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی سوورە لەسەر جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی.

رۆژنامەی مایلی بەریتانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکە کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە ئەم هاوینە ریزەکانیان جێدێڵێت و، نزیکترین یانەش کە هەوڵی گواستنەوەی دەدات یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیایە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، کارگێری یانە ئیسپانیەکە ئامادەن رۆناڵدۆ بگوازنەوە، بە مەرجێک مووچەکەی کەم بکاتەوە و هیچ پارەیەکیش بۆ گواستنەوەی نەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button