ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

پۆگبا ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بەهۆی پێکان نزیکەی دوو بۆ سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتای ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی خانمە پیرەکە لە راهێنانەکانی یانەکەی لە پاژنەی قاچی تووشی پێکان بووە و، پشکنینە سەرەتاییەکانیش دەریدەخەن ئەو یاریزانە پێویستی بە دوو بو سێ مانگ پشوودان هەیە بۆ رزگار بوون لە پێکانەکەی.

پۆگبا ئەم هاوینە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد، بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button