ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

دوو یاریزانی سەرەکی ریال مەدرید بەشداری کلاسیکۆ ناکەن

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا یەک شەممەی داهاتوو لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بێنزێما و کارڤاخال بەشداری یارییەکە نەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە راهێنانەکانی شاهانەکان بەرگریکارەکەی ئەو یانەیە تووشی پێکان بووە و ئەستەمە بەشداری یارییەکە بکات. لەلایەکی دیکەوە کەریم بێنزێما بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێکی کەمە دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە، بەشداری یارییەکە ناکات.

کلاسیکۆی دۆستانە بەرەبەیانی رۆژی یەک شەممەی داهاتوو کاتژمێر 6:06 خولەک لە شاری لۆس ئانجلۆسی ئەمریکا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button