ئه‌وروپائیسپانیا

سێ یاریزانی ریال مەدرید پێکانیان هەیە

یاریگا
یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە ئەمەریکا بەردەوامن لەسەر ئامادەکارییەکان و ئەمڕۆش بەشداری یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانیان کرد.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە دووەم رۆژی راهێنانەکانی شاهانەکان، دانی کارڤاخال و مێندی و هازارد هەستیان بە ئازار کردووە، هەرچەندە هیچ مەترسیەکیان لەسەر نیە، بەڵام پزیشکی یانەکە بریاریداوە پشکنینیان بۆ بکرێت.

ریال مەدرید چەند رۆژێکە گەشتی ئەمەریکای کردووە و یەک شەممەی داهاتوو لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button