ئهوروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
چێڵسی لە گواستنەوەی کوندێ سەرکەوتوو بوو
یاریگا–
یانەی چێڵسی ئینگلیزی دواجار سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی جول کوندێ بەرگریکاری فەرەنسی یانەی سێڤییای ئیسپانیا.
کەمێک پێش ئێستا Angelo mangiante لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکە بەرامبەر 56 ملیۆن پاوەند گەیشتنە رێکەوتن و بریارە بەم زووانە گرێبەستە 5 ساڵیەکە واژۆ بکرێت.
کوندێ پێشتر ئامانجی یانەی بارسێلۆنا بوو، بەڵام ئەو یانەیە لە توانایدا نەبوو پارەی گرێبەستەکەی پێشکەش بکات.