ئاسیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

زیدان ئیقبال گورزێکی گەورە لە بارسێلۆنا دەدات

یاریگا
زیدان ئیقبال، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، راهینەری یانەکەی سەرسام کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، خەریکە یاریزانە عێراقیەکەی شەیتانە سوورەکان گورزێکی گەورە لە بارسێلۆنا دەدات و، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، راهێنەری یانەکەی لە بریاری گواستنەوەی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری بلاوگرانا پاشگەز کردووەتەوە. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە یانە ئیسپانیەکە ئەو 80 ملیۆن یۆرۆیە لەدەست دەدات، کە بریارە مان یو بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی پێشکەشیان بکات.

ئیقبال لەدایکبووی ساڵی 2003ـیە و لە ساڵی 2012 لە ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتد دەستی بە یاریکردن کردووە.

Back to top button