ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

عوسمان گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێدەکاتەوە

یاریگا
عوسمان دێمبلێی، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رازی بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە نوێ بکاتەوە.

ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یاریزانە فەرەنسیەکە رازی بووە گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2024 لەگەڵ بلاوگرانا نوێ بکاتەوە و، ئەو یاریزانە رازی بووە مووچەکەی %40 کەم بکاتەوە و، چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات.

عوسمان ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی هاتووە و ئێستا دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی و بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، بەڵام بریاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ بکاتەوە.

Back to top button