یاریگا–
واین روونی، وەکو راهێنەری یانەی دی سی یونایتدی ئەمریکی دەست نیشانکرا.
ماڵپەری فەرمی یانەی دی سی یونایتدی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لەگەڵ راهێنەری پێشووی یانەی دێربی کاونتی گەیشتنە رێکەوتن و ناوبراو لەمەودوا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەگرێتە ئەستۆ.
روونی پێشتر دوو ساڵ یاری بۆ یانە ئەمریکیەکە کردووە و نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەریش وازی لە راهێنەرایەتی یانەی دێربی کاوتنی هێنا.