ئینگلتەرا

فێرگسۆن بەشێوازێکی سەیر هاریکاری روونی دەکات لە راهێنەرایەتی دێربی

یاریگا-سێر ئەلێکس فێرگسۆن بە ناردنی دیاری تایبەت هاوکاری واین روونی دەکات لە راهێنەرایەتی دێربی کاونتی سەرکەوتووبێت.

بەگووتەی نایجڵ پیەرسن راهێنەری پێشووی واتفۆرد و لێیستەر، فێرگسۆن زنجیرەی دۆکیومێنتاری جەنگی دووهەمی جیهانی بۆ روونی دەنێرێت و وتی “ئەم هەفتەیە بیستم کە فێرگسۆن  زنجیرەی “جیهان لە جەنگ”دای بۆ روونی ناردووە بە دیاری، ئەمە بۆ ئەوەیە توانای سەرکردایەتیکردن و بڕیاردانی باشتر ببێت”.

زنجیرەی “جیهان لە جەنگ”دا لە ساڵی ١٩٧٣ بەرهەمهاتووە و  پڕ تێچووترین بەرهەم بوو تاوەکو ئەو ساڵە، لە ٢٦ زنجیرە پێکهاتووە و رووداوەکانی جەنگی دووهەمی جیهانی دەگێڕێتەوە.

لەوکاتەوەی روونی ئەرکی راهێنەرایەتی دێربی کاونتی گرتووەتە ئەستۆ، ئاستی ئەو یانەیە گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە و لە کۆتا پێنج یاریدا چوارییانی بردووەتەوە.

Back to top button