ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی بیر لە گواستنەوەی گێنابری دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی سێرج گێنابری لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بگوازێتەوە.

مات لاو لە رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، بلوز بیر لەوە دەکاتەوە ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی رافینها لە ریزەکانی لیدز یونایتد، ئەو کات یاریزاناکەی باڤارییەکان وەکو شوێنگرەوەی بگوازنەوە.

گێنابری تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە و تاوەکو ئێستا هەردوولا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە رێکنەکەوتوون.

Back to top button