ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: لیڤەرپول گرێبەستی جۆ گۆمێزی نوێكردەوە

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی گرێبەستی جۆ گۆمێزی بەرگریكاری یانەكەی نوێ كردەوە.

هەژماری فەڕمی لیڤەرپول لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی بەرگریكارەكەی تا ساڵی 2027 ڕاگەیاند.

لە وەرزی 2020/2021 جۆ گۆمێز تووشی پێكانێكی سەخت هات لە ئەژنۆیدا و بەوەش وەرزی ڕابردوو زۆر بە كەمی لە یاریەكانی فێدز بەشدار بوو.

لە هاوینی 2015دا جۆ گۆمێز لە یانەی چارلتۆن ئەتلەتیكەوە پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە كرد و لەو كاتەوە تا ئێستا 142 یاری ئەنجامداوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button