ئه‌وروپائیتاڵیا

ناپۆلی دەیەوێت ناڤاس بگوازێتەوە یانەكەی

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەیەوێت كەیلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

لە دوای ڕۆشتنی داڤید ئۆسپینا لە یانەكەیان ناپۆلی دەیەوێت گۆڵپارێزەكەی پاریس بگوازێتەوە.

لە پاش پەیوەندیكردنی جیانلویجی دۆنارۆما بە ڕیزەكانی پاریسەوە وەرزی ڕابردوو بە زۆری گۆڵپارێزە كۆستەریكیەكە لەسەر كورسی یەدەگ بوو.

ناپۆلی دەیەوێت ئەو بڕە پارەیەی لە فرۆشتنی كۆلیبالی سەنیگالی دەستی دەكەوێت ڕیزەكانی یانەكەی پێ پتەو بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button