ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

نهێنییەکی نێوان رامۆس و روبیالێس بڵاودەکرێتەوە

یاریگا
ماڵپەری El Confidencial نامەیەکی نهێنی نێوان سێرخیۆ رامۆس و روبیالێس لە ساڵی 2020 ئاشکرا دەکات، کە یاریزانەکەی ئەو کاتی ریال مەدرید داوای لە سەرۆکی تۆپی پێ وڵاتەکەی کردووە هاوکاری بکات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی بالۆن دۆر.

لەو نامەیەدا کە ماڵپەری El Confidencial ئاشکرای کردووە بەرگریکارە ئیسپانیەکە بە سەرۆکی تۆپی پێ وڵاتەکەی دەڵێت “ شەوتان باش روبی. هیوادارم ئێوە و خانەوادەکەتان باش بن. دەزانن کە من هەرگیز داوای هیچم لێ نەکردوون، بەڵام ئەمجارەیان دەمەوێت لەگەڵمدا میهرەبان بیت، چونکە ئەمساڵ ساڵێکی تایبەتە بۆ من و ئاستێکی باشی تاک و تیمیم هەبووە. پێم خۆشە یارمەتیم بدەیت بۆ گەیشتن بە خەڵاتی باڵۆن دۆر، بە لەبەرچاوگرتنی دەسەڵات و کاریگەریی ئێوە لە یوفا. بە درێژایی ژیانم سوپاسگوزاری ئێوە دەبم و پێموایە بۆ تۆپی پێی ئیسپانیاش زۆر بەنرخ دەبێت “.

لە بەرامبەردا روبیالێس بەم شێوەیە وەڵامی رامۆس دەداتەوە “ سێرخیۆی بەڕێز سەرەتا پیرۆزبایی ساڵێکی باش و پاشان بەختێکی باش بۆ ئێوە و ڕیاڵ لە چامپیۆنزلیگ، دەزانی خەڵاتی بالۆن دۆر هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نییە، بەڵام تا دەتوانم یارمەتیم دەدەم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button