ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: نیوكاسڵ بۆتمانی گواستەوە ڕیزەكانی

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی نیوكاسڵ یۆنایتدی ئینگلیزی سڤین بۆتمانی بەرگریكاری پێشووی یانەی لیلی فەڕەنسی گواستەوە ڕیزەكانی.

دوای كڕینی نیوكاسڵ لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی سعودیەوە یانەكە بە دوای دروستكردنی تیمێكی نوێیە.

هەژماری فەڕمی نیوكاسڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بۆتمانی لە یانەی لیلەوە بە گرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج ساڵ گواستەوە ڕیزەكانی.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە گرێبەستەكەی بۆتمان لەگەڵ نیوكاسڵ بە بڕی 34 ملیۆن پاوەند بووە.

گرێبەستی بەرگریكارە 22 ساڵانەكە سێیەم گرێبەستی یانە ئینگلیزیەكەیە لەم هاوینەدا لە دوای هەریەك لە نیك پۆپ و مات تارگێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button