ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان گرێبەستی ماڵدینی درێژدەکاتەوە

یاریگا-پاولۆ ماڵدینی بەردەوام دەبێت لە کارەکەی وەکو بەڕێوبەری ئەیسی میلان.

بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا، وابڕیارە هەر ئەمڕۆ یاخود سبەینێ یانەکە بەفەرمی رایبگەیەنێت کە ماڵدینی دەمێنێتەوە.

گرێبەستی ئێستای ئەفسانە مێژووییەکەی رۆسۆنێری، لە کۆتایی ئەم مانگە بەسەردەچێت و گومان لە مانەوەی هەبوو، بەڵام سەرەنجام گەیشتوونەتە رێكکەوتن و وابڕیارە بۆ دوو وەرزی دیکە لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.

ماڵدینی لە ٢٠١٨ وەکو بەڕێوبەر گەڕایەوە ئەیسی میلان و رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی یانەکە و بردنەوەی ناسناوی خولی ئیتاڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button