ئه‌مریکائه‌وروپا

سوارێز لەگەڵ یانەیەک گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرگوایی پێشووی یانەکانی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید بریارە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریڤێرپلەیتی ئارجێنتیناوە بکات.

هێرشبەرە ئۆرگواییەکە دەنگۆیەک هەبوو دووبارە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلا بکات، بەڵام دواجار بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە یاریزانەکەیان رەتکردەوە، رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانیش بڵاویکردووەتەوە، یانە ئارجێنتیناییەکە ماوەیەکە لەگەڵ ئەو یاریزانە گفتوگۆ دەکات و، هەردوولا نزیکن لە رێکەوتن.

سوارێز دوای ئەوەی ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کۆتایی هات، یانەکەی جێهێشت و چاوەڕێ دەکرێت بگەڕێتەوە ئەمریکای لاتین.

بابەتی زیاتر

Back to top button