ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
كاندیدێكی پێشووی سەرۆكایەتی یانەی بارسێلۆنا باس لە بارودۆخی یانەكە دەكات

یاریگا-
ئەنتۆنی فریشیا ، كاندیدی پێشووی سەرۆكایەتی یانەی بارسێلۆنا باس لە دەنگۆی گرێبەستەكانی یانە كەتەلۆنییەكە دەكات لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان دەنگۆی پەیوەندیكردنی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ، بێرناردۆ سێلڤا ، كۆندی و ڕافینهایان بە بارسێلۆناوە بەستۆتەوە.
فریشیا هێرشدەكاتە سەر ئیدارەی بارسێلۆنا و دووپاتی كردەوە كە یانەكە ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ كەسیاندا بكات.
كاندیدی پێشووی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا فریشیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: دەزانن كە نە لیڤاندۆڤسكی نە كۆندی نە ڕافینها نە بێرناردۆ سێلڤا نایەن؟ تۆ ئەوە دەزانیت وانییە؟.