ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یۆنایتد نزیكە لە یەكلاكردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگ

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی ئۆفەرێكی نوێی پێشكەشی بارسێلۆنا كردووە بەمەبەستی گواستنەوەی فرانكی دی یۆنگ لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

گرێبەستەكەی دی یۆنگ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی مانچێستەر یۆنایتد ئۆفەرێكیان بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری پێشكەشی یانە كەتەلۆنییەكە كردووە بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستكارە 25 ساڵانەكەیان بۆ ئۆلد ترافۆرد.

بارسێلۆنا یەكەم ئۆفەری شەیتانە سوورەكانی ڕەتكردەوە كە 60 ملیۆن و گۆڕانكاری بوو بۆ دەستبەرداربوون لە فرانكی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button