ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فابریگاس دەیەوێت بەردەوام بێت

یاریگا
سێسک فابریگاس، یاریزانی ئیسپانی پێشووی یانەی مۆناکۆی فەرەنسا ئامادەنیە واز لە یاریکردن بێنێت.

یاریزانە ئیسپانیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی دەڵێت “ ئەگەر ڕاستگۆ بم لەم چەند ڕۆژەی دواییەدا دوو سێ پەیوەندی تەلەفۆنی لە ڕاهێنەرەکانی پێشوو بۆ هاتووە،گرێبەستەکەم لە مانگی حوزەیران کۆتایی دێت و بەدوای دەستپێکردنێکی نوێدا دەگەڕێم. دەبێت لە شوێنێکی نوێوە دەست پێ بکەمەوە و دەمەوێت بەردەوام بم لە یاریکردن. هەست پێدەکەم هێشتا کۆتاییم نەهاتووە. من دەمەوێت کاتێکی خۆش بەسەر بەرم.

فابریگاس دوای دوو ساڵ و شەش مانگ یاریکردن لە ریزەکانی یانەی مۆناکۆ، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرنسیەکە کۆتایی هات و هانەکەی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button