ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆرگن كلۆپ ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدریدی دەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی گرنگی بە تواناكانی ماركۆ ئەسینسیۆ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەدات و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.

گرێبەستەكەی ئەسینسیۆ لەگەڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت و یاریزانەكە دەیەوێت یانەیەكی نوێ تاقی بكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاس یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی بۆ شوێنگرتنەوەی سادیۆ مانێ دەیەوێت ماركۆ ئەسینسیۆ بگوازێتەوە یانەكەی.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لیڤەرپول تاكە یانە نیە گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەكە بدات ، ئەی سی میلان و مانچێستەر یۆنایتدیش دەیانەوێت بیگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button