ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

وادەی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكانی مانێ لەگەڵ بایرن

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان وادەی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكانی سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولیان لەگەڵ بایرن میونشن ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی مانێ لەگەڵ لیڤەرپول لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت و یاریزانەكە نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: سادیۆ مانێ ڕۆژی سێ شەممە لە ئەڵمانیا دەبێت بۆ ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان.

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد گرێبەستەكەی مانێ لەگەڵ بایرن بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت و بڕی گرێبەستەكەی 32 ملیۆن یۆرۆ و شەش ملیۆن گۆڕانكاری دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button