ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن لەگەڵ لیڤەرپول گەشتە ڕێككەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی مانێ

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەگەڵ لیڤەرپولی ئینگلیزی گەشتە ڕێككەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانە ئینگلیزیەكە.

گرێبەستەكەی مانێ لەگەڵ لیڤەرپول لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت و یاریزانەكە نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دایناوە ڕایگەیاندووە هەردوو یانەی بایرن میونشن و لیڤەرپول گەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی مانێ.

هەروەها نیل جۆنز ڕۆژنامەنووسی نزیك لە لیڤەرپول ئاشكرایكردووە بڕی گرێبەستەكە 41 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button