ئینگڵته‌رامۆندیال

کاپتنەکانی جامی جیهانی باسی کێشەکانی قەتەڕ دەکەن

یاریگا-هاری کەین کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاشکرایدەکات لەگەڵ سەرکردەی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی دیکەی جیهانی کۆدەبنەوە بۆ باسکردنی کێشەکانی جامی جیهانی قەتەڕ.

هاری بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر هەنگاریا وتی “کریستیان ئێریکسن کاپتنی دانیمارک دوو هەفتەیەک لەمەو پێش پەیوەندی پێوەکردم، هەروەها هیوگۆ لۆریس کە هاوتیممە و کاپتنی فەڕەنسایە بەردەوام قسە دەکەین. باسەکە لەسەر ئەوەیە کاپتنەکان بەیەکەوە کار بکەین و  یەکگرتووانە بڕیاربدەین لەسەر هەر باسێکی پەیوەست بە جامی جیهانی و باشترکردنی پاڵەوانێتییەکە. پێم وایە گرنگە بەیەکەوە بین و بەو جۆرە هێز و هەڵوێستی بەهێزترمان دەبێت. کاتێکمان دیاری نەکردووە بەڵام جامی جیهانی نزیک بووەتەوە و سەرنجمان لەسەر ئەو کارە دەبێت”.

سەرەڕای خەرجکردنی بڕە پارەیەکی خەیاڵی لەلایەن قەتەڕەوە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییە، هێشتا بەشێک لە هەڵبژاردەکان نیگەرانن لە بەشێک لە بڕیار و ئامادەکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ جامی جیهانی مانگی ١١ و ١٢.

بابەتی زیاتر

Back to top button